ئەنجامە خراپەکانی زاخۆ بەردەوامیی هەیە
Rudaw · 5 Nov 2026

ئەنجامە خراپەکانی زاخۆ بەردەوامیی هەیە

رووداو دیجیتاڵ یانەی زاخۆ درێژەی بە زنجیرەی ئەنجامە نائومێدکەرەکانی ئەم وەرزەیدا و لە گەڕی یازدەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی کارەبا دۆڕا. لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە رۆژی 5ی مانگی 11ی 2026 لەسەر یاریگای زاورا لە بەغدا بەڕێوەچوو، یانەی کارەبا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 11 ساموێل ئاتا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات. لە دەستپێکی گێمی دووەم و لە خولەکی 49 حوسێن نەجیم گۆڵی دووەمی بۆ کارەبا زیادکرد.


⬅ Back home Read full article ➡