بەڕێوەبەری بنکەیەکی پۆلیس لە بەغدا لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
Rudaw · 5 Nov 2026

بەڕێوەبەری بنکەیەکی پۆلیس لە بەغدا لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا

رووداو دیجیتاڵ دەستەی دەستپاکیی عێراق، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی رەسافە لە بەغدا لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کرد. دەستەی دەستپاکیی عێراق، رۆژی پێنجشەممە (5ی تشرینی دووەمی 2026) رایگەیاند: "تیمێکی بەشی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەغدا، دوای چاودێرییەکی ورد، بۆسەیەکییان بۆ ئەو ئەفسەرە دانا، کە پلەکەی عەقیدە و بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی نەوجەوانانی رەسافەیە لە بەغدا".


⬅ Back home Read full article ➡