Kurdistan24 · 5 Nov 2026
توێژینەوەیەک: جلی تەسکی ژێرەوە ئەگەری شێوانی سپێرم بە رێژەی 48% زیاد دەکات
زانایان گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە لەبەرکردنی جلی تەسکی ژێرەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو کوالێتی و ژمارەی سپێرمی پیاو دادەبەزێنێت و ئەگەری تێکچوونی ترشی ناووکی (DNA)ی تۆی پیاوان بە رێژەی زیاتر لە 100% بەرز دەکاتەوە. لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە چین، زانایان بەراوردیان لە نێوان کوالێتیی سپێرمی 21 هەزار و 221 پیاودا کرد کە جلی فراوانی ژێرەوەیان پۆشیبوو، لەگەڵ 5 هەزار و 615 پیاوی دیکە کە جلی تەسکی ژێرەوەیان لەبەر کردبوو. سەرجەم بەشداربووان لەژێر پشکنینی پزیشکیی بە پیتی و وەچەخستنەوەدا بوون.
⬅ Back home
Read full article ➡