دەروازەی سنووریی پێشخابوور-سێمالکا بە درێژایی هەفتە کراوە دەبێت
Kurdistan24 · 5 Nov 2026

دەروازەی سنووریی پێشخابوور-سێمالکا بە درێژایی هەفتە کراوە دەبێت

شەوکەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی پێشخابوور بە کوردستان24ی راگەیاند، لەمەودوا رۆژانی هەینیش دەروازەی سنووریی پێشخابوور - سێمالکا کراوە دەبێت و هاتوچۆ بە درێژایی هەفتە بەردەوام دەبێت. بەربوهاری گوتی: بڕیارەکە لە سبەی هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2026ەوە جێبەجێ دەکرێت و ئەم رێکارە نوێیە هاتوچۆی هاووڵاتییان و سەرجەم چالاکییە بازرگانییەکان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان دەگرێتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡