هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
964media · 5 Nov 2026

هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە راگری قەراخ رێگاکەدا کێشاوە، بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکە بریندار بوو. هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.11.2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW بە ئاراستەی کەلار هاتووە، لە گوندی ئاوەخێری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە راگری قەراخ رێگاکەدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.


⬅ Back home Read full article ➡