Rudaw · 5 Nov 2026
شۆفێرانی بارهەڵگر لە کەرکووک: سۆنەری بازگەکان کاری رۆژانەی پەکخستووین
رووداو دیجیتاڵ بەیانیی ئەمڕۆ، زیاتر لە 250 شۆفێری بارهەڵگر لە بازگەی دارەمان لەسەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک-هەولێر، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بۆ ماوەی چەند کاژێرێک رێگەکەیان بە دانانی بەرد و تایە داخست. هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایەتییەکە، بڕیارێکی نوێی بازگەکەیە کە هەموو بارهەڵگرەکان، تەنانەت ئەوانەشی کە کەلوپەلی بیناسازیی نێوخۆیی دەگوازنەوە، ناچار دەکات بچنە ژێر پشکنینی سۆنەرەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡