Kurdistan24 · 5 Nov 2026
زەیدی و ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کرد
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد. لە پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە، دۆخی ئەمنی و ئاسۆکانی قۆناخی داهاتوو تاوتوێ کران. پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و راوێژکاریی نێوان هەردوو وڵات کردەوە لە بەرامبەر ئاڵەنگارییە بەردەوامەکاندا.
⬅ Back home
Read full article ➡