964media · 5 Nov 2026
گەشتی راستەوخۆی عێراق و چین دەستپێدەکاتەوە
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، لە 14ی ئەم مانگەوە گەشتە راستەوخۆکانی تێوان بەغدا، بەسڕە لەگەڵ پەکین دەستپێدەکاتەوە. سەرچاوەکە دەڵێت هەفتانە دوو گەشتی چوون و گەڕانەوە دەبێت. بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی عێراق، مستەفا تاڵیب لە راگەیاندراوێکدا وتی، هەفتانە گەشتی چوون لە رۆژانی شەممە و سێشەممە دەبێت، گەشتی گەڕانەوەش لە یەکشەممە و چوارشەممان دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡