Kurdistan24 · 5 Nov 2026
پاکستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی ناوچەکە هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی پاکستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانی و عومانییەکەی، تاوتوێی رێگاکانی پاڵپشتیکردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەی کرد. پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوە، لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاوازدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان گفتوگۆی لەبارەی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡