هەشتەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی و دەوروبەری گەڕانەوە زێدی خۆیان
Kurdsat News · 5 Nov 2026

هەشتەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی و دەوروبەری گەڕانەوە زێدی خۆیان

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان کاروانێکی تری ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان. لە درێژەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێد و ماڵوحاڵی خۆیان، هەشتەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی و گوندەکانی دەوروبەری کە لە نزیکەی 447 خێزان پێکهاتبوون، گەیشتنەوە ناوچەکانیان. ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو حەوتەمین کاروانی ئاوارەکان گەڕانەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری شارەکە.


⬅ Back home Read full article ➡