Rudaw · 5 Nov 2026
لە تورکیا لە هێرشێکی چەکداریدا 8 کەس کوژران
لە پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار-ی تورکیا، 8 کەس بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کوژران. کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندارە و هێرشکارەکە دەستگیرکرا. رۆژی پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2026، هێرشێکی چەکداری لە شوێنێکی دوورەدەست لە پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار-ی تورکیا روویدا. بەهۆیەوە 8 کەس کوژران. کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو. خەڵکی ناوچەکە دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، هێزێکی جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. سەرەتا دەرکەوت 3 کەس لە گوندی ئایازینی و 3 کەسی دیکەش لە گوندی کایار بە چەک کوژراون.
⬅ Back home
Read full article ➡