964media · 5 Nov 2026
ئێران پێشنیارێکی لە بارەی ئەتۆمی بۆ ئەمریکا ناردووە
+964 ئەرسەلان عەبدوڵا بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تاران لە رێگەی قەتەرەوە پێشنیارێکی لە بارەی بابەتی ئەتۆمی بۆ واشنتۆن ناردووە. ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووە: تاران لە رێگەی قەتەرەوە پێشنیاری لە بارەی ئەتۆمییەوە ناردووە و تا واشنتۆن حەوت داواکاریەکەی جێبەجێ نەکات، تاوتوێ ناکرێت. ئەو بەرپرسە دەڵێت کرد: ئەمریکا تاوتوێی پێشنیارەکەی ئێران دەکات. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە لە میدیا جیهانییەکان باس لە ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡