هەنگوینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب چوار خەڵات بەدەستدەهێنێت
Kurdistan24 · 6 Nov 2026

هەنگوینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب چوار خەڵات بەدەستدەهێنێت

هەنگوینی هەرێمی کوردستان لە رکابەرییەکی بەرفراوانی وڵاتانی عەرەبیدا توانی چوار خەڵاتی زێڕین و زیوی لە کۆنگرەی یەکێتیی هەنگەوانانی عەرەب لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەدەستبهێنێت. عوسمان مەجید، ئەندامی یەکێتیی هەنگەوانانی عەرەب بە "کوردستان24" رایگەیاند، بەشداریکردنی ئەمساڵ زۆر جیاواز و مەرجەکانی پێشبڕکێکە قورس بوون، لەبەر ئەوەی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پێشوەختە پشکنینی تاقیگەیی ورد بۆ سەرجەم بەرهەمەکان لە وڵاتی سعوودیە لەو تاقیگەیەی لەلایەن یەکێتییەکەوە دیاریکرابوو، ئەنجامدراوە.


⬅ Back home Read full article ➡