بەفر هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی وان و ئاگری پەکخست
Kurdistan24 · 6 Nov 2026

بەفر هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی وان و ئاگری پەکخست

بەهۆی زۆری بەفربارینەوە رێگای هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی وان و ئاگری لە باکووری کوردستان پەکیکەوت و نزیکەی 70 ئۆتۆمبێل بەهۆی بەفربارینەوە لە رێگەکەدا گیریان خوارد. ئەمڕۆ هەینی، 6ی تشرینی دووەمی 2026، بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا بەهۆی بارینی بەفری زۆر لە رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەی چاڵدیرانی لە پارێزگای وان و شارۆچکەی دووبایزیدی لە پارێزگای ئاگری هاتوچۆ پەکیکەوتووە و ئەو شۆفێرانەشی گیریان خواردبوو، دوای کارەکردنی تیمەکان بۆ کردنەوەی رێگەکە رزگار کران.


⬅ Back home Read full article ➡