بریندارەکەی رووداوە هاتوچۆکەی دەربەندیخان – کەلار گیانی لەدەستدا
964media · 6 Nov 2026

بریندارەکەی رووداوە هاتوچۆکەی دەربەندیخان – کەلار گیانی لەدەستدا

964+ کاکەلاو عەبدوڵا پەیامنێری 964 لە گەرمیان رایگەیاند، برینداری رووداوەکەی سەر رێگای کەلار - دەربەندیخان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا پۆلیسی گەرمیان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW کە بە ئاڕاستەی کەلار رۆیشتووە، لە گوندی ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەڕاگری قەراخ ڕێگاکەدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بەسەختی برینداربوو.


⬅ Back home Read full article ➡