40%ی کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەرەش تەواو بوون
Kurdistan24 · 6 Nov 2026

40%ی کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەرەش تەواو بوون

پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەرەش پڕۆژەیەکی مەزنە و ئاوی خواردنەوە لە ڕووباری زێی مەزن بۆ هەموو قەزای بەردەرەش بە 3 ناحیە و 83 گوندەوە دابین دەکات، ئێستاش ڕێژەی کارکردن تێیدا گەیشتووەتە 40% و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2027 کۆتایی پێ بێت. ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 428 ملیار دیناری عێراقی، لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت. ناوەندی پڕۆژەکە لە گوندی دالەرە دەبێت و بە رێگەی بۆرییەکان ئاو دەگەیەنێتە سەنتەری شارۆجکەکە و هەرسێ شارەدێی (رۆڤیا، دارەتوو و کەلەک) لەگەڵ 83 گوند.


⬅ Back home Read full article ➡