Kurdistan24 · 6 Nov 2026
باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئەمڕۆ هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت، پاشان بۆ دوایی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆڵەکە درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡