جووتیارێک لە کوێستانەکانی سەقز شۆڕشێکی نوێی کشتوکاڵی بەرپا دەکات
Kurdistan24 · 6 Nov 2026

جووتیارێک لە کوێستانەکانی سەقز شۆڕشێکی نوێی کشتوکاڵی بەرپا دەکات

لە گوندێکی سەقزی پارێزگای سنە ناوچەیەکی کوێستانییە، جووتیارێک بۆ یەکەمجارە مەرەزەی کردووە و توانیویەتی بەرهەمێکی باشی برنج بەدەستبهێنێت. ئەو برنجەی بەرهەمهێناوە، پێچەوانەی رێسا باوەکەی مەرەزەیە و ئاوی زۆر ناوێت، بەم کارەی ئەم جووتیارە سەلماندوویەتی، لە ناوچەی سارد و کوێستانیش برنج بەرهەم دێت و لە ماوەیەکی کەمیشدا پێدەگات. لە دوای تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی ئەم جووتیارە، ئێستا جووتیارانی دیکەی گوندەکە بڕیاریانداوە و بەنیازن ساڵی داهاتوو مەرەزە بکەن.


⬅ Back home Read full article ➡