یەکەم بەنداوی هەرێمی کوردستان سەرڕێژ بوو
Westga News · 6 Nov 2026

یەکەم بەنداوی هەرێمی کوردستان سەرڕێژ بوو

وێستگەنیوز- لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا، بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری قەزای کفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەک یەکەمین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی سەرڕێژ بوو. بەنداوی باوەشاسوار کە توانای گلدانەوەی 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، ساڵانە لە وەرزی بارانباریندا پێش زۆربەی بەنداوەکانی دیکە پڕ دەبێت و بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە باراناو و کانییەکانی سنوورەکە دەبەستێت، بەتایبەت لە گوندەکانی بەکرە شەل و ئۆمەربل.


⬅ Back home Read full article ➡