لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژدا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن
PUK Media · 6 Nov 2026

لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژدا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ 6ی11ی2026، 29هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بە دروشمی (گەلاوێژ سەکۆی کولتورە جیاوازەکان) لەژێر ناونیشانی خولی سامی هادی بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە و چەندین توێژەر لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەن و پێشانگەی فۆتۆگرافی و کتێبیش بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی گەلاوێژی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی نووسەران و شاعیران و توێژەرانی وڵاتانی (عیراق، ئێران، تورکیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، سوریا، لوبنان، ئوردن و میسر) لە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.


⬅ Back home Read full article ➡