سوید.. گەنجێک بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش و هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەک دادگایی دەکرێت
Kurdistan24 · 6 Nov 2026

سوید.. گەنجێک بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش و هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەک دادگایی دەکرێت

داواکاری گشتیی سوید رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و داڕشتنی پلان بۆ هێرشێکی چەقۆ لە ناو قوتابخانەیەکی ئامادەییدا، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە. هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی داواکاری گشتیی سوید، ئەو گەنجە لە نێوان 1ی ئادار تا 13ی نیساندا پلانی دانابوو بۆ کوشتن یان بریندارکردنی خەڵک لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شارۆچکەی هالمستاد لە باشووری سوید.


⬅ Back home Read full article ➡