Westga News · 6 Nov 2026
شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کە ئەگەری دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکەوێتەوە. سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە وێستگەنیوزی وت: شەپۆلەکە لەمڕۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە دەستیپێکردووە. پێشبینیش دەکرێت لە دوانیوەڕۆ و شەوی ئەمڕۆدا، کاریگەرییەکانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان فراوان ببێت.
⬅ Back home
Read full article ➡