Rudaw · 6 Nov 2026
پێنج شاخەوان لە چیای هەڵگورد بێسەروشوێن بوون
رووداو دیجیتاڵ لە چیای هەڵگورد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێنج هاونیشتمانی کە بۆ شاخەوانی چوونەتە چیاکە، ون بوون و چارەنووسیان نادیارە. بەرگریی شارستانی دەڵێت، لە چیاکە بەفر دەبارێت و گەڕان بەدوایاندا دەستیپێکردووە. رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "حەوت شاخەوان لە چیای هەڵگورد کەمپیان داناوە، پێنجیان دەرچوون و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و ئێستا چارەنووسیان نادیارە".
⬅ Back home
Read full article ➡