964media · 6 Nov 2026
پێنج شاخەوانەکەی دهۆک لە چیای هەڵگورد دۆزرانەوە
964+ ئاکام غەفور- سۆران تیمەکانی بەرگری شارستانیی چۆمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگری شارستانیی سۆران توانییان شوێنی پێنج شاخەوانە دهۆکییەکە دەستنیشان بکەن و بە سەلامەتی رزگاریان بکەن، کە لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەهۆی بەفر و کڕێوەوە لە چیای هەڵگورد بێسەروشوێن ببوون. تیمەکانی گەڕان و پشکنین بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی بەرگری شارستانی قەزای چۆمان گەیشتنە شوێنی شاخەوانەکان و رایانگەیاند کە تەندروستیی سەرجەمیان باشە و رێکاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ خوارەوەی چیاکە گیراوەتە بەر.
⬅ Back home
Read full article ➡