PUK Media · 6 Nov 2026
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کۆنابێتەوە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بڕیاربوو رۆژی شەممە بەڕێوەبچێت، بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا. دکتۆر فەرهاد عەلادین، راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 کە لە 31 ماددە پێکهاتووە. بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عیراق رەشنووسی بودجەی بە کۆی 217 تریلیۆن دینار و داهاتی 174 تریلیۆن دینار ئامادەکردووە، کە کورتهێنانی 43 تریلیۆن دینارە.
⬅ Back home
Read full article ➡