ئەمریکا و ئیسرائیل پلان بۆ هێرشی چڕ و خێرا دژی ئێران دادەڕێژن
Kurdistan24 · 6 Nov 2026

ئەمریکا و ئیسرائیل پلان بۆ هێرشی چڕ و خێرا دژی ئێران دادەڕێژن

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، ئەمریکا پلانی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی چڕ و خێرا دژی ئێران داناوە، بەو ئامانجەی رێککەوتنێکی ئەتۆمی بە مەرجی باشتر بەدەست بهێنێت، ئیسرائیلیش پلانی بۆ هێرشکردنە سەر حزبوڵڵا داڕشتووە. هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2026، رۆژنامەکە روونیکردەوە، سوپای ئیسرائیل پلانێکی هێرشبردنی دژی حزبوڵڵا ئامادەکردووە بۆ ئەگەری بەشداریکردنی ئەو حزبە لە شەڕەکەدا. یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ئاشکرایکرد، ئامانجی ئیسرائیل تەنیا باشترکردنی مەرجەکانی دانوستان نییە، بەڵکوو رووخاندنی دەسەڵاتی ئێرانە.


⬅ Back home Read full article ➡