بارانبارینی کەمتر لە 20 خولەکی هەولێر؛ شەقامی بازاڕی جومعە نوقمی ئاو بوو
964media · 6 Nov 2026

بارانبارینی کەمتر لە 20 خولەکی هەولێر؛ شەقامی بازاڕی جومعە نوقمی ئاو بوو

964+ رێباز یونس- هەولێر تەنها بە کەمتر لە 20 خولەک لە بارانبارین، شەقامی بازاڕی شێخەڵا کە بە بازاڕی جومعان ناسراوە لە شاری هەولێر ئاوێکی زۆر تێیدا کۆبووەوە و سەرمەنهۆڵەکان گیران. پەیامنێری هەولێر لە شوێنی لافاوەکەوە دەڵێت؛ هۆکاری سەرەکیی گیرانی مەنهۆڵەکان و کۆبوونەوەی ئەو بڕە زۆرەی ئاو، پاشماوە و خاشاکی فرۆشیارانی بازاڕەکەیە کە لە دوای تەواوبوونی کاتی بازاڕەکە لە شوێنی خۆیان بەجێی دێڵن، لە کاتی بارانباریندا، ئەو پاشماوانە لەگەڵ ئاوەکەدا دەچنە سەر سەرمەنهۆڵەکان و رێگری لە رۆیشتنی ئاو دەکەن.


⬅ Back home Read full article ➡