964media · 6 Nov 2026
بای بەهێز و بروسکە کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی کۆیەی بڕی
964+ دەریا ئەحمەد- کۆیە بەهۆی هەڵکردنی شەپۆلێکی بای بەهێز و بارینی بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەبروسکە، کارەبای بەشێک لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی کۆیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاژمێرە نەماوە. تیمەکانی فەرمانگەی کارەبای کۆیە بۆ پەیامنێری 964 وتیان؛ کە وێستگەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا هیچ زیانێکی مادییان بەرنەکەوتووە و تەواوی وێستگەکان سەلامەتن، بەڵکو کێشەکە تەنها لەسەر هێڵەکانی گواستنەوە و تۆڕەکانی دابەشکردن دروست بووە بەهۆی کەشوهەواکەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡