وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
Kurdistan24 · 7 Nov 2026

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، واشنتن بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئەمڕۆ شەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2026، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی سیپاک، کە گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی پارێزگاران و کۆمارییەکانە لە ئەمریکا، رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چاوی لە دۆسیەی ئێران دانەخستووە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، ترەمپ رووبەڕووی تاران بووەتەوە، چونکە ئامانجی ئەو وڵاتە لەناوبردنی ئەمریکا و شێوازی ژیانییەتی.


⬅ Back home Read full article ➡