PUK Media · 7 Nov 2026
ترەمپ: هێرشی سنوردارمان کردە سەر ئێران
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی شەوی رابردوو هێرشێکی نوێ و سنورداری کردووەتە سەر ئامانجێک لە ناوخۆی ئێران و سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج. هێرشەکە لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە ویلایەتی فلۆریدا، هێرشەکەی بە "سنوردار" وەسف کرد. ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێرانییەکان بنکەیەکی بچوکی بەرگریی ئاسمانییان دروستکردبوو، بەڵام لە ماوەی پێنج بۆ 15 خولەکدا بە تەواوەتی تێکمانشکاند."
⬅ Back home
Read full article ➡