چارەسەرێکی نوێ بۆ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر پەسەند کرا
Channel8 · 7 Nov 2026

چارەسەرێکی نوێ بۆ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر پەسەند کرا

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا چارەسەرێکی نوێی بۆ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری بی پەسەند کردووە، ئەم چارەسەرە کاریگەرییەکانی جیاواز و درێژخایەنترن. دەرمانەکە ناوی هیبساگۆیە و کۆمپانیای GSK بەرهەمی هێناوە، بە یەکەم چارەسەری ئەم هەوکردنە دادەنرێت کە دەستکاریی بۆماوە ماددەی ڤایرۆسەکە دەکات. واتە بە پێچەوانەی دەرمانە دژەڤایرۆسەکانی پێشوو، ئەم دەرمانە ڕێگری لە دروستبوونی پڕۆتینی ڤایرۆسەکە دەکات و بەمەش ڕێژەی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡