شانۆگەرییەکی کوردی لە میسر خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا
Kurdistan24 · 7 Nov 2026

شانۆگەرییەکی کوردی لە میسر خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا

گروپی شانۆیی هەوار لە یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی گەنجانی شەرم شێخ لە میسر، بە نمایشکردنی شانۆگەریی "لەودیو دەرگا داخراوەکانەوە" توانی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران بەدەست بهێنێت. شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2026، نەژاد نەجم، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: لەو فێستیڤاڵەدا 11 نمایشی شانۆیی لە شەش وڵاتی وەک میسر، عێراق، سعوودیە، قەتەر، ئیمارات و رۆمانیا پێشکەش کران و بەشە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵەکە بریتی بوون لە شانۆی گەورە، مۆنۆدراما و شانۆی شەقام.


⬅ Back home Read full article ➡