ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی 2027 تاوتوێ دەکات
Kurdistan24 · 7 Nov 2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی 2027 تاوتوێ دەکات

بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 کۆببێتەوە و دواتر پرۆژەکە بۆ پەسەندکردن رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات. بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 07ی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا و بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی، دەست بە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 بکات. بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی خەرجی و داهاتەکانی دەوڵەت بۆ ساڵی داهاتوو.


⬅ Back home Read full article ➡