Channel8 · 7 Nov 2026
ئامەدسپۆر دەبێتە میوانی گاڵاتاسارای
لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 11ی سوپەرلیگی تورکیادا، کاتژمێر 19:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی گاڵاتاسارای لەنێو یاریگای خۆیدا، میوانداری یانەی ئامەدسپۆر دەکات.پێش ئەم یارییە گاڵاتاسارای 25 خاڵی هەیە و پێشەنگی سوپەرلیگە. ئامەدسپۆریش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە. گاڵاتاسارای ئامانجیەتی درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات و لە پێشەنگی خولەکەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئامەدسپۆر دەیەوێت پلەی یەکەم و پێشەنگیی ڕیزبەندیی سوپەرلیگ لە بەهێزترین یانەی تورکیا و ئیستانبوڵ وەربگرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡