بارانی باش باریوە و چەند ماڵێکیش ئاویان تێچووە
964media · 7 Nov 2026

بارانی باش باریوە و چەند ماڵێکیش ئاویان تێچووە

964+ دیلان محەمەدجەزا لەو بارانەی شەوی رابردوو لە سلێمانی باریوە، دڵخۆشیی هاوڵاتیان و جووتیارانی لێکەوتووەتەوە، چونکە رێژەیەکی باش باریوە، بەڵام چەند ماڵێکیش ئاویان تێچووە. بەپێی زانیارییەکانی 964 کە لە سەرچاوەکانی کەشناسی وەریگرتووە، لە دوێنێوە بارانی باش باریوە و بەراورد بە پارساڵ لەو کاتە پاییزەییەدا، رێژەی ئەمساڵ زۆر باشە و جێی خۆشحاڵیی هاوڵاتیان و جووتیارانە. هاوکات لەگەڵ دڵخۆشییەکە، کێشە بۆ چەند ماڵێکیش لە سلێمانی دروست بووە و ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیان.


⬅ Back home Read full article ➡