لە زاخۆ هاووڵاتییەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا
Kurdistan24 · 7 Nov 2026

لە زاخۆ هاووڵاتییەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا

لە زاخۆ، هەورەبرووسکە لە هاووڵاتییەکی دا و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا، پۆلیسیش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرد. موقەدەم ئەحمەد رەمەزان گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، بە مێهڤان مەجید، پەیامنێری کوردستان24ی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 07ی تشرینی دووەمی 2026، بەهۆی هەورەبرووسکەوە هاووڵاتییەک لەو شارە گیانی لەدەست دا. بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لە نێو مەیدانی ئاژەڵانی زاخۆ روویداوە و هاووڵاتییەکە تەمەنی 32 ساڵە.


⬅ Back home Read full article ➡