964media · 7 Nov 2026
گەنجێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا
964+ شڤان عەبدوڵا - زاخۆ پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ 7.11.2026 نزیک کاتژمێر 11:00 گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ، کە خەلکی شنگالە و نێشتەجێی کەمپی ئاوارەکانە لە زاخۆ، لە گۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان هەورەبروسکە لێیدا و گیانی لەدەست دا. گەنجەکە ناوی کیفاح حەسەن خزرە، پیشەکەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بوو، وەک هەمان رۆژەکانی پێشوو بەمەبەستی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ هاتبووە گوڕەپانەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡