Kurdistan24 · 7 Nov 2026
عێراقچی لە 48 کاتژمێردا لەگەڵ بەرپرسانی 12 وڵات قسەی کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران لە 48 کاتژمێری رابردوودا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ 12 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کردووە، تاوەکو مەترسییەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێ بکەن. عەباس عێراقچی، وەزیری لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عومان، میسر، ئوردن، سعوودییە، قەتەر، قوبرس، تورکیا، کوەیت، ئیمارات، تونس، عێراق و پاکستان دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی تاوتوێ کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡