پێچەوانەی نەوت نرخی غاز لە سلێمانی دابەزی
964media · 7 Nov 2026

پێچەوانەی نەوت نرخی غاز لە سلێمانی دابەزی

964+ دیلان محەمەدجەزا - سلێمانی پێچەوانەی نەوت، نرخی غاز لە سلێمانی دابەزی و لە دوو رۆژی داهاتوودا هەرزانتریش دەبێت. ئەمڕۆ لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 490 دینارە، بەراورد بە یەک مانگی رابردوو 260 دیناری لێبووەتەوە، عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ی وت، لە دوو رۆژی داهاتوو ئەو نرخە دادەبەزێ بۆ 450 دینار چونکە غازێکی زۆریان لە عەبارەکاندا هەیە و هیچ گرفتێکیان لەو بوارەدا نییە.


⬅ Back home Read full article ➡