Kurdistan24 · 7 Nov 2026
پێشبینی دەکرێت دوگمەیەک لە ئایفۆن 20 نەمێنێت
پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ لە دیزاینی ئایفۆنی 20دا دوگمەی ئەکشن لابدات و تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ دوگمەی کۆنترۆڵی کامێرادا یەکیان بخات. بەپێی زانیارییەکانی کەسێک بە ناوی ئینستانت دیجیتاڵ، کە لە بواری دزەپێکردنی زانیارییەکاندا کاردەکات، ئەپڵ پلانی هەیە لە ساڵی داهاتووەوە دوگمەی ئەکشن لە ئایفۆن لاببات. لەبری ئەمە، کۆمپانیاکە دوگمەی کۆنترۆڵی کامێرا بەکاردەهێنێت کە ئەرکەکانی هەردوو دوگمەکە لەخۆ دەگرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡