مەکتەبی سکرتارییەت فەرماندەیەکی دێرین بەسەردەکاتەوە
PUK Media · 7 Nov 2026

مەکتەبی سکرتارییەت فەرماندەیەکی دێرین بەسەردەکاتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ وەهابی سەرتیپ دەپرسێتەوە. ئەمڕۆ شەممە 7ی11ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان و فەرماندەی دێرین و دیاری شۆڕشی نوێ هەڤاڵ بەهادین ئەحمەد حەسەن ناسراو بە ( وەهابی سەرتیپ)یان کرد. لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ وەهابی سەرتیپیان پرسییەوە بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.


⬅ Back home Read full article ➡