کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوای یەکڕیزی هێزە سیاسییەکان دەکات
Kurdistan24 · 7 Nov 2026

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوای یەکڕیزی هێزە سیاسییەکان دەکات

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان ببنە هۆی لێکترازانی نێوماڵی کورد. کۆنفیدراسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا جەختیکردەوە، لە کاتێکدا ناوچەکە بە قۆناخێکی هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی، تاقیکردنەوەیەکن بۆ سەلماندنی پێگەیشتوویی سیاسی و چەسپاندنی پایەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.


⬅ Back home Read full article ➡