Kurdistan24 · 7 Nov 2026
وردەکاریی ئەو رووداوەی تێیدا پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا
لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک بۆ تکریت، پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا. ئەمڕۆ شەممە، 07ی تشرینی دووەمی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان کەرکووک و تکریت بەدیاریکراوی لە نزیک ناحیەی رەشاد روویدا. رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە، یەکێکیان بارهەڵگر بووە و ئەوەی دیکەشیان ئۆتۆمبێلێکی بچووک بووە لە جۆری نیسان.
⬅ Back home
Read full article ➡