PUK Media · 7 Nov 2026
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی شێخ مەحمودی حەفید زادەی کرد
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی سەردانی شێخ مەحمود حەفید زادەی کرد و لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ شەممە 7ی تەشرینی دووەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا جەلال شێخ کەریم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی شێخ مەحمود حەفید زادەی کرد. لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە دواپێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی کوردستان و ناوچەکە کرا.
⬅ Back home
Read full article ➡