Rudaw · 7 Nov 2026
ماڵپەڕی یانەی کۆرێنسیانزی بەرازیلی: مێسی لە سەرەتای 2027 دەبێتە یاریزانی یانەکەمان
ماڵپەڕی یانەی کۆرێنسیانزی بەرازیلی، رایگەیاند کە لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە سەرەتای ساڵی 2027ەوە دەبێتە یاریزانی یانەکەیان، بەڵام دواتر دەرکەوت ماڵپەڕەکە هاککراوە. ماڵپەڕی فەرمی یانەی کۆرێنسیانزی بەرازیلی تووشی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بوو، کە ئەنجامەکەی بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکی ساختە بوو، تیایدا رایگەیاندبوو یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی واژۆ کردووە و لە سەرەتای ساڵی 2027ەوە پەیوەندی بە ریزەکانییەوە دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡