Kurdistan24 · 7 Nov 2026
هەڵەبجە.. سێیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعری ژنان بەڕێوەدەچێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، سێیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعری ژنان بە دروشمی "ژنان، وشەن، رەنگن، دەنگن"، بڕیارە مانگی کانوونی یەکەمی 2026، لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت. شەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2026، سەبا ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئەم فێستیڤاڵە بانگهێشتێکە بۆ عاشقانی ئەدەب و هەوادارانی شیعر و پەیڤی جوان، بە تایبەتی ئەو خاتوونانەی بە شیعر و هۆنراوە هەستی مرۆڤایەتی، جوانیی ژیان و دنیای ناوەوەی خۆیان دەردەبڕن.
⬅ Back home
Read full article ➡