964media · 7 Nov 2026
عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوت زیاد بکات
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا حکومەتی بەغدا سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردن. وەزیری نەوتی عێراق باسم محەمەد خزەییر لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە 7.11.2026 ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی خەریکی دانوستانی بەردەوامە، بۆ ئەوەی رێژەی هەناردەی نەوت زیاد بکات. لە هەمان کاتدا پابەندبوونی عێراقی بە رێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی دامەزراو دووپاتکردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡