Kurdistan24 · 7 Nov 2026
سۆسیال دیموکرات: جەخت لە گفتوگۆی پارتی و یەکێتی بۆ تێپەراندنی قەیرانەکان دەکەینەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، داوای تەبایی و کاری هاوبەشی لە نێوان هێزە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی کرد بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی، هاوکات سەرکۆنەی کەمکردنەوەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان و سیاسەتە داراییەکانی حکوومەتی عێراقی کرد. رۆژی شەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2026، لە هۆڵی کوردستان لە گوندی گوڵەخانەی سەر بە ناوچەی شارەزوور، بە سەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
⬅ Back home
Read full article ➡