Kurdistan24 · 7 Nov 2026
بەرگریی شارستانی هەولێر: بۆ کاری پێویست نەبوو لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە پەیامێکی هۆشداریی بە پەلەدا، داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر دەکات بەهۆی تێکچوونی دۆخی کەشوهەوا و بارینی بارانی بە خوڕ و دروستبوونی لافاو، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە. شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2026، عەقید شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە پەیامێکی هۆشداریدا راگەیاند، پێویستە هاووڵاتییان لەم دۆخەدا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، بۆ ئەوەی دووربن لە زیانی گیانی و رووداوی نەخوازراو.
⬅ Back home
Read full article ➡