Kurdistan24 · 7 Nov 2026
رووداوی تەقەکردن لە پۆڵەندا؛ 17 کەس بوونە قوربانی
پۆلیسی پۆڵەندا رایگەیاند، بەهۆی دەستڕێژی گوللەی چەکدارێکەوە لە ناوەندی مێژوویی شاری کڕاکۆڤ، پێنج کەس کوژران و نزیکەی 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات هێرشبەرەکەش دوای بریندارکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی پۆڵەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە نێو گۆڕەپانی سەرەکیی شاری کڕاکۆڤ کە دووەم گەورەترین شاری پۆڵەندایە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستڕێژی گوللەی لە خەڵک کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡